بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێـمی کوردستان رایگەیاند،تا ئێستا دو
وەجبە پارەی گەنم نێردراوە وتا ساڵی 2026 سەرجەم جوتیاران پارەکانیان وەردەگرن،
دەربارەی درێژکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراکیش ڕونکردنەوە دەدات.
هەواڵ؛ KNNC
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێـمی کوردستان رایگەیاند،
لە 19 تەموز وەرگرتنی گەنمی جوتیاران راگیراوە تا ئێستا دو وەجبە پارەی گەنم نێردراوە
بۆ هەرێم کە بڕی57 ملیار دابەشکراوە بەسەر جوتیاران و وەجبەی دوەمیش بڕی 15
ملیارو500 ملیۆن کە لە هەولێر ودهۆک دابەشکراوە و سبەینێ لە سلێمانی
دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە قۆناغی یەکەمدا ئەو جوتیارانەی کە لە
50 تەن کەمتر گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردوە بە یەک گوژمە پارەکانیان وەردەگرن ، لە
قۆناغی دووەمدا گەر پارەی تر گەیشت ئەوا ئەو جوتیارانەی کە زیاتر لە 50 تەن گەنمیان رادەست
کردوە تا ساڵی نوێ پارەکانیان وەردەگرن .
لە درێژەی قسەکانیشیدا دەڵێت، وابڕیار بو لەمساڵدا 400 هەزار تەن گەنم وەربگرین
بەڵام بڕی 386 هەزار تەن گەنم وەرگیراوە ، 14 هەزار تەن گەنمش لە جوتیاران بەهۆی
بەکەڵک نەهاتنی گەنمەکە وەرنەگیراوە.
هاوکات، دەربارەی درێژکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک رایگەیاند، ئەو
خێزانانەی تا ئێستا فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان نیە و داخڵی سیستمەکە نەبون با
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکان لە ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک بکەن لە سلێمانی ودهۆک
وهەولێر و هەڵەبجە بۆ ڕێکخستنیان لەکاتی کردنەوەی سیستەمەکە بتوانرێت داخڵ بکرێن .
ئاماژەی بەوەشکردوە، تا 25 مانگی یانزە دەتوانن فۆرمی خۆراکیان بکەن بە
ئەلیکترۆنی دوای ئەو بەروارە بڕێک پارە لە خێزانەکان وەردەگیرێت .
دەشڵێت ، بەڕێژەی لە ٪88 هاوڵاتیان خاوەنی فۆڕمی خۆراکین بە ئەلیکترۆنی و پێشبینی
دەکەین ڕێژەکە زیاتریش بێت.
45 جار خوێندراوەتەوە