دەمپارتی: بڕیاری کشاندنەوەی گەریلا مێژووییە و کرانەوەی دەرگەیەکی نوێیە

KNN : Kurdish News Network
12:08 - 27/10/2025
کوردستان
+
-

دەمپارتی بڕیاری کشانەوەی گەریلاکان لە باکوری کوردستان بە مێژوویی ناودەبات و دەڵێت ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئاشتیین و دەبێت هەموان واز لە زمانی زبر بهێنن، بڕیارەکەش بە کرانەوەی دەرگەیەکی نوێ ناودەبات.

هەواڵ:KNNC

 

لەپاش بریاری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بۆ کشاندنەوەی گەریلاکان لە باکوری کوردستان و تورکیا، دەمپارتی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتەکە ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکە مێژوویی یە و هیوای 86 ملیۆن کەسی پێکهاتە جیوازەکانی تورکیایە.

 

هاوسەرۆکی دەمپارتی: بریارەکەی پەکەکە کرانەوەی دەرگەیەکە کە دەبێت سودی لێوەربگیرێت و دەبێت هەموو لایەک بەرپرسیارییەتی هەڵبگرن و  هەستیاری قۆناغەکەیان لەبەرچاو بێت.

 

هاوسەرۆکی دەمپارتی جەختی لە بەکارهێنانی نەرمی لایەنەکان کردەوە و وتی دەبێت هەمووان بە زمانی ئاشتیی بدوێن و واز لە زمانی زبر بهێنن کە زیان بە قۆناغەکە دەگەیەنێت.


تونجەر باکرهان وتیشی، بڕیاری ئێمە بۆ ئاشتیی بۆ هەمیشە و تاهەتایە و کۆتایی نایەت، با هەموو کەسێک باش ئەوە بزانێت و بۆی ڕوون بێت کە دەستبەرداری ئاشتیی نابین...

70 جار خوێندراوەتەوە