سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگەدار دەکاتەوە بچن شایستە
داراییەکانیان وەرگرن و دەڵێت ئەوانەی 50 تۆن زیاتریان ناردوەتە سایلۆ سەردانیان
نەکەن.
هەواڵ:KNNC
سایلۆی سلێمانی ئاگەدارییەکی بۆ جوتیاران بڵاوکردەوە و
ڕایگەیاند: سبەینێ ئەو جوتیارانەی گەنمی ساڵی 2025یان ڕادەستی سایلۆ کردوە لە
ژمارە کارتی 736 بۆ 839 سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
سایۆلەکە لەگەڵ ئاگەدارییەکە، چەند مەرجیکیشی داناوە و
ئاماژەی بەوەداوە، پێچەوانەی ئەو مەرجانە چەک بە کەس نادرێت.
*مەرجەکان: جوتیارەکە خۆی یان نوێنەری فەرمی-وەکیلەکەی
ئامادەبێت.
*کارتی نیشتیمانیی بە کەسەی وەرگر بێت.
* ئەو جوتیارانەی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان سەر و 50
تۆنە چەکیان پێنادرێت چونکە کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغداد
تەنها پارەی ئەو جوتیارانە دابەش دەکرێت کە پشتگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان پەنجا تۆن
کەمترە.
32 جار خوێندراوەتەوە