سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: چاوەڕوانین پەکەکە لە عێراق و سوریا و ئێران بوونی خۆی ڕابگرێت

KNN : Kurdish News Network
03:05 - 27/10/2025
کوردستان
+
-

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایدەگەیەنێت: پەکەکە بە کشانەوەی جارێکی دیکە لە تورکیادا کار ناکات و چاوەڕوانن پارتە کوردییەکە بوونی خۆی لە عێراق و سوریا و ئێران ڕابگرێت، پێشی وایە دەنگدان و چەکداریی پێکەوە نابن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

نوعمان کۆرتمڵوش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بۆ کشاندنەوەی گەریلاکانی لە باکوری کوردستان و تورکیا قسەیکرد و ڕایگەیاند: بڕیارەکە مێژووییە ململانێکان تێئەپەڕێندرێت، ئەگەر چی لە وڵاتانی دیکە کۆتاییهاتنی ململانێکان کاتێکی زۆری دەوێت، بەڵام پەکەکە لە ماوەی ساڵێکدا، خۆی هەڵوەشاندەوە و چەکی دانا و کشایەوە ئەوەش واتا لادانی زۆر بەربەست لەبەردەم ئاشتیی.

 

 

وتیشی، ئەو گەریلایانەی کشاونەتەوە جارێکی دیکە لە تورکیا کار ناکەنەوە، ئێستا ئەنقەرە چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە پارتەکە بە تەواوەتی بوونی خۆی لە وڵاتانی عێراق و سوریا و ئێرانیش ڕابگرێت، تورکیا لەو پێناوەدا هەموو هەوڵێک دەدات.

 

 

نوعمان کۆرتومڵوش، ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ کەس لە هیچ جێیەکی جیهاندا ناتوانێت بە دەستێکی چەکدار بێت و بە دەستەکەیتری دەنگدەر بێت، هیواخوازن ئەوانەی باوەڕیان بە دیموکراسییەت و هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدانە جارێکی دیکە چەک هەڵنەگرنەوە....

261 جار خوێندراوەتەوە