بەرپرسێکی دەسەڵاتی فەڵەستین: قسە و کردارەکانی حەماس پێچەوانەی یەکترن

KNN : Kurdish News Network
10:52 - 27/10/2025
جیهان
+
-

تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان بزوتنەوەی حەماس و دەسەڵاتی فەڵەستیندا نییە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززەدا نییە و سەرچاوەکان دەڵێن: دەبێت سەرۆکی لیژنەی کارگێڕیی کەرتەکە وەزیری حکومەتی فەڵەستین بێت، دەشڵێت کردارەکانی حەماس پێچەوانەی قسەکانییەتی.


هەواڵ:KNNC

 

تا ئێستا هیچ لیژنەیەک لەسەر بنەمای ئاگربەست و ڕیککەوتنەکان بۆ بەرێوەبردنی غەززە پێکنەهاتوە و سه رچاوەیەک له دەسه ڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بەو لیژنەیە نییە کە لە داهاتوودا ئەرکی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی لیژنەی کارگێڕیی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە دەبێت وەزیر بێت لە حکومەتی فەڵەستین.

 

ئەو کاربەدەستە ئەوەشی ئاشکراکردوە، لەگەڵ ئەوەی ڕێککەوتنی کۆنکرێتیان لەگەڵ حەماس ئەنجامنەداوە، لە پرسەکانی پێکهاتەی لیژنەکە نزیکن لە گەیشتنە ڕێککەوتن.

 

دەرکردنی بەیاننامە لەبارەی پرسەکە لەلایەن حەماسەوە پێشێلی لێکتێگەیشتنەکانی قاهیرەن و هەڵوێستەکانیان پێچەوانەی قسەی نوێنەرایەتی بزوتنەوەکەی پرسەکانی ئاگربەست و کۆتایهێنان بە ئاڵۆزییەکانی غەززە.

114 جار خوێندراوەتەوە