ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه؛ لە هه‌ڵمه‌تێكدا كه ئەمڕۆ لە ئیستانبوڵ
له‌دژی تیرۆریستانی داعش به‌ڕێوه‌چوو ، 21
گومان‌لێکراو دەستگیرکراون، کە تۆمەتبارن پروپاگه‌نده‌كردن و بەکارهێنانی ئەپلیکەیشن
بۆ پەیوەندییەکانی نێو رێكخراوه‌كه‌یان.
هەواڵ:KNNC
ئاماژه به‌وه‌كراوه
كه به فەرمانی داواکاری گشتیی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە،هێزە ئەمنییەکانی توركیا بە بەشداریی تیمی تایبەت، هەڵیانکوتاوه‌ته
سەر چەندان شوێن و سه‌رئه‌نجام 21 گومان‌لێکراو
دەستگیركراون.
جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه له‌كاتی پشكنینی شوینه‌كان ده‌ست به‌سه‌رئامێرو
كه‌ره‌سته‌ی دیجیتاڵی و ئاڵای داعش و چه‌ند خه‌نجه‌رێكدا گیراوه.
111 جار خوێندراوەتەوە