سه‌رۆكی رۆحی دروزه‌كانی سوریا دوپاتیكرده‌وه ، كه رۆڵه‌كانی تایه‌فه‌كه‌ی
له‌سوریا و سوه‌یدا له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین پاشگه‌زنابنه‌وه .
هەواڵ:KNNC
حیكمه‌ت هیجری له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه دیدی ئه‌وان
خۆی له‌سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی سوه‌یدا له‌سوریا ده‌بینێته‌وه‌و له‌وه‌ش
پاشگه‌زنابنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و
دروزانه‌ی كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌دیمه‌شق ڕفێنراون هیجری رایگه‌یاند: ژماره‌یان
زیاتر له 600 كه‌سه كه له‌نێویاندا ژن و كچ هه‌ن و حكومه‌تیش رێگره له‌وه‌ی
دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه بكرێت.
داواشی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد دان به‌كۆمه‌ڵكوژی دروزه‌كاندا
بنێن و بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا بێت.
128 جار خوێندراوەتەوە