دۆناڵد ترەمپ: با ڤلادیمێر پۆتین لەبری موشەک کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت

KNN : Kurdish News Network
01:22 - 27/10/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: با سەرۆکی ڕوسیا لەجێگەی تاقیکردنەوەی موشەک کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت کە بۆ چوار ساڵ دەچێت بەردەوامە.


هەواڵ:KNNC


پاش قسەکانی سەرۆکی ڕوسیا لەبارەی تاقیکردنەوەی موشەکی نوێ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: با ڤیلادیمێر پۆتین لەجێگەی تاقیکردنەوەی موشەک، کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت و هەواڵی موشەکەکانیان نەکاتە بابەت.

 

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری بوو شەڕی ئۆکراین تەنها یەک هەفتە بخایەنێت کەچی بۆ چوار ساڵ دەچێت بەردەوامە، ئەوە لە چاوەڕوانی کەسدا نەبوو.

 

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە دۆناڵد ترەمپ پێشتر رایگەیاند کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤیلادیمێر پۆتین ئەو کاتە دەبێت کە دڵنیایە لەوەی شەڕی ئۆکراین کۆتایی دێت.

 

قسەکانی دۆناڵد ترەمپ وەڵامدانەیەوە پاش ئەوەی دوێنێ ڤیلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند: بە سەرکەوتویی موشەکیی کروزی بورێڤێستنیکی ئەتۆمییان تاقیکردوەتەوە....

105 جار خوێندراوەتەوە