بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕۆژنامەوانێکی بەڕیتانی دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 27/10/2025
کوردستان
+
-

 

ڕۆژنامەوانێکی مسوڵمان بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ئەمەریکا و ئیسرائیل دەستگیرکرا و کاربەدەستێکی ئاساییشی ئەمەریکاش ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژنامەوانەکە دیپۆرت دەکرێتەوە ڕێگە بە هیچ کەس نادەن مەترسیی بۆسەر ئاساییش دروستبکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

سامی حەمدی کە ڕۆژنامەوانێکی مسوڵمانە و هەڵگری ڕەگەزنامەی بەڕیتانیایە بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە سیاسەتەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە پرسی غەززەدا، لەبارەیەوە تریشیا مەکیلواین، وتەبێژی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەسەڵاتی کۆچبەران سامی حەمدی شرۆڤەکاری بەڕیتانییان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سانفرانسیسکۆ دەستگیرکردوە،

 

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژنامەوانەکە ڤیزاکەی هەڵوەشێندراوەتەوە و ڕێگەی پێندارێت گەشتەکەی تەواو بکات و دیپۆرت دەکرێتەوە، سەرجەم ئەو کەسانەشی هەڕەشەن بۆسەر ئاساییشی ئەمەریکا ڕێگری کار و چالاکییان لێدەکرێت و دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

 

سامی حەمدی شرۆڤەکارە و هۆکاری دەستگیرکردنەکەشی ئەوەبووم ڕۆژی یەکشەممە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسلامیی، ئیسرائیلی بە ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەززە ناوبرد و ڕەخنەی لە سیاسەتی ئیدارەکەی دۆناڵذ ترمپ گرت لەوبارەیەوە.

 

ئەنجوومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەوانە کە بوێری ڕەخنەگرتنی هەبوە لە کۆمەڵکوژیی غەززە، پێشێلی تەواوی ئازادییە.

46 جار خوێندراوەتەوە