كۆمه‌ڵه‌ى فیقهى عێراق ڕایدەگەیەنێت: كڕین و فرۆشتنى به
كارتى ده‌نگدان حه‌رامە و ئەوەی پارەکەش وەردەگرێت و لەو نێوانەدایە بەشدارە لە
تاوانەکە.
هەواڵ:KNNC
عه‌بدولوه‌هاب سامه‌ڕائی، ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وتى ئیمامى
ئه‌عزه‌می به‌غداد و به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ى فیقهى عێراقی سوننه مه‌زهه‌ب ڕایگەیاند: لەبارە
هەڵبژاردن لە وتارێکی ئایینی‌دا ئاماژەی بەوەدا، کە هەموو جۆرە مامەڵەکردنێک بە
کارتی دەنگدناەوە حەرامە و هۆکاری گەندەڵییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەی دەنگەکە دەفرۆشێت و ئەوەشی
دەنگەکە دەکڕیت، لەگەڵ ئەوەشی لەو نێوانەدا کارەکە ڕیکدەخات، بەشدارن لە تاوانەکە
لەڕووی ئایینییەوە.
ئە کەسایەتییە سوننەیە ڕونکردنەوەی زیاتری داوە و
وتویەتی، مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان، هاوکارە لە گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن
گەندەڵکارانەوە و پارەدارە سیاسییەکان دەتوانن بە خواستی خۆیان زۆترین دەنگ بکڕن،
ئەوەش هۆکاری خراپەکارییە...
129 جار خوێندراوەتەوە