سه‌رۆكی روسیا ئاشكرایكرد؛ كه بۆ جاری یه‌كه‌م له‌جیهاندا مۆسكۆ موشه‌كێكی تاقیكردوه‌ته‌وه كه به‌وزه‌ی ئه‌تۆم كار ده‌كات.
هەواڵ:KNNC
ڤڵادیمیر پۆتین لە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند ؛ به‌سه‌ركه‌وتوویی موشه‌كێكی جۆری كرۆزیان تاقیكردوه‌ته‌وه كه ده‌گاته دووری 8700 میل و به‌وزه‌ی ئه‌تۆمیی كارده‌كات.
وتیشی، هێشتا چەندین هەنگاو و رێکاری رۆتینی ماون پێش ئەوەی ئەم موشەکە بخرێتە حاڵەتی ئامادەباشیی جه‌نگه‌وه و دوپاتیشیكرده‌وه ؛ کە مووشەکی کروز کە بە هێزی ئەتۆمی بورێڤێستنیک کاردەکەن، بەرهەمێکی ناوازەن کە هیچ وڵاتێكی دیکە لە جیهاندا له‌ده‌ستیدا نیه.
پۆتین راشیگەیاند، لە رێگەی مانۆڕەکانی ئەم دواییەی هێزە هێرشبەرە ستراتیژییە ئەتۆمییەکانی ، دووبارە متمانەپێکراویی قەڵغانی ئەتۆمیی روسییان دووپات کردەوە، هێزە ستراتیژییەکانیان بە تەواوی توانای دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی روسیایان هەیە.
وتیشی نوێگه‌ری هێزە چەکدارەکانیان، یان باشتر بڵێن توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئەتۆمییان لە بەرزترین ئاستیدایە، ڕەنگە زیادەڕەوی نەبێت ئەگەر بوترێت به‌به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی كه‌خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین توانای روسیا له‌به‌رزترین ئاستدایه.
1005 جار خوێندراوەتەوە