لە سێ ڕۆژدا موچەی تەواوی موچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:51 - 26/10/2025
کوردستان
+
-

خشتەی دابەشکردنی موچە بڵاوکرایەوە و لە سێ رۆژدا موچەی تەواوی موچەخۆران دابەشدەکرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 


پاش ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە نۆسەد و 45 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوریی عێراق، وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکەدا، لە سێ ڕۆژدا موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.

 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی، لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە موچە دابەشدەکرێت.

 


دووشەممە؛ خانەنشینی شارستانیی، خاوەنپێداویستی تایبەت، زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتوانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە خانەنشینی پێشمەرگە، دارایی و ئابوریی، دەستەت دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ موچە وەردەگرن.

 


سێشەممە؛ ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستیی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.


دواڕۆژی دابەشکردنی موچەش کە چوارشەممەیە، هەریەک لە کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەرزش و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و هەرێم، دیوان و لیواکانی پێسمەرگە، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش وزێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، دابەشدەکرێت...

32 جار خوێندراوەتەوە