کۆبوونەوەی شاندی
ئیمراڵی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دواخرا و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆبوونەوەکە
ئەنجامبدرێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەکانی پارتی
یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەمپارتی ڕایانگەیاند: هەرچەندە بڕیاربوو لە 28ی ئەم
مانگە کە دەکاتە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی نێوان شاندی نوێنەرایەتی ئیمراڵی و ڕەجەب
تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە لەو وادەیەدا
ئەنجام نادرێت.
ئاماژەیان بەوەشداوە، بە
ئەگەرێکی زۆرەوە کۆبوونەوەکە لە 30 ئەم مانگەدقا بەڕێوەدەچیت، شوێنی کۆبوونەوەکەش
کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە باشتەپە.
پێشتر لە چوارچێوەی
پڕۆسەی چارەسەرییدا شاندەکە دوو جار لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆبوونەتەوە و کۆبوونەوەی
ئەمجارەش بۆ پرۆسەی ئاشتیی و چارەسەریی یە....
139 جار خوێندراوەتەوە