وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت لەئەگەری
بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی لەلایەن كوردانی سوریا ئەوا پرسی كورد لەهەمو وڵاتانی
ناوچەكە كەكوردیان تێدایە دەتەقێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەو ئاگاداركردنەوەیەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا،لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هات و راشیگەیاند "سوریا بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی داوای کۆتاییهێنان بە
دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی دەکات" بەڵام ناوچەیەکی فراوانی خاکی
سوریا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە بیانییەکاندایە و ئەو هێزانەش هەمیشە لەسەر بانگهێشتی
دیمەشق نەچونەتە ئەو وڵاتە.
بەوتەی لاڤرۆڤ "هەموو ئەو وڵاتانەی کە کاریگەرییان لەسەر دۆخەکە هەیە
- جا بەسەر دیمەشقدا بێت یان بەسەر گروپە نەتەوەیی و تائیفی و سیاسییە جیاوازەکانی
بەشەکانی دیکەی وڵاتدا - دەبێت درک بەوە بکەن کە یەکێتی سوریا لە بەرژەوەندی ئەواندایە".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەگەر ئەم یارییانە لەگەڵ کوردەکانی سوریا سەبارەت
بە ئۆتۆنۆمی ئەنجامێکی بەرجەستەی لێبکەوێتەوە، ئەوا پرسی کورد لە هەموو وڵاتانی دیکەی
ناوچەکەدا دەتەقێتەوە و ئەمەش مەترسیی گەورەی لێدەکەوێتەوە".
697 جار خوێندراوەتەوە