کانزا زەردەکە
نرخەکەی بەردەوامە لە بەرزبونەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا، ریکۆردێکی دیکەی مێژوی
تۆمار کرد و یەک ئۆنسەی چوار هەزار دۆلارت تێپەڕاند و پێشبینیش دەکرێت زیاتر
بەرزببێتەوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە،
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبونەوەی
تۆمارکرد، ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاندوە بۆ یەکەمجار لە مێژودا، ئۆنسەیەک زێڕ بە 4.021
دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم نرخەی زێڕ
لە کاتێکدایە بەردەوام کانزا زەردەکە نرخی ڕوی لەبەرزبونەوەیە و لە کەمتر لە پێنج
مانگدا بەهای یەک ئۆنەسە زیاتر لە 600 دۆلاری چوەتە سەر.
دابەزینی بەهای
دۆلار و پەرەسەندنی گرژییە ئابورییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین، شەڕی وڵاتان لە
هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبونەوەی نرخی زێڕن لە جیهاندا.
1640 جار خوێندراوەتەوە