وەزیرانی دەرەوەی توركیاو سوریا لەئەنقەرە كۆبونەوەو پرسی كوردو هەسەدەش بەشێك بوو لەگفتوگۆكانی نێوانیان و دواتریش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازكرد
هەواڵ:KNNC
وەزیری دەرەوەی توركیا
لەوكۆنگرە رۆژنامەوانیە هاوبەشەدا كە لەئەنقەرە لەگەڵ ئەحمەد شێبانی وەزیری
دەرەوەی سوریا ئەنجامیدا رایگەیاند: وڵاتەكەی خوازیاری ئاسایش و سەقامگیری سوریایەو
كاتی ئەوەش هاتوە هەسەدە لەهاوكێشەی سوریا بكرێتە دەرەوە و دواشیكرد كە پێویستە
هەسەدە پابەندی رێككەوتننامەی 10ی مارس بێت و لەهەمان كاتیشدا رایگەیاند: هەسەدە
مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی سوریاو توركیا.
هاكان فیدان باسی
لەوەشكرد كە دەستوەردانی ئیسرائیل لەكاروباری سوەیدا مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر
ئاسایشی توركیا.
لایخۆشیەوە وەزیری
دەرەوەی سوریا رایگەیاند؛ ئامانج
لەكۆبونەوەكەی دوێنێی نێوان دیمەشق و نوێنەرانی هەسەدە بۆ دڵنیابون بوو لەپابەند بوون
بەجێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی مارس نێوان
هەردولا و دوپاتیشیكردەوە كە هەسەدە بەپێچەوانەی حكومەتی سوریا بەشێوەیەكی لەسەرخۆ
هەنگاو دەنێت.
دوپاتیشیكردەوە ، كە
گفتوگۆكانیان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامەو لەهەمان كاتیشدا رایگەیاند؛ هەرجۆرە
دابەشكردنێكی سوریا رەتدەكەنەوە.
سەبارەت بەرۆڵی توركیا
لەسوریا ، شێبانی رایگەیاند: ئەنقەرە رۆڵێكی گەورەی هەیە لەپشتیوانیكردنی دیمەشق
لەقۆناغی راگوزەری وڵاتەكەیان و ئاماژەی بەوەشكرد كە لەگەڵ هاوبەشەكانیان
هەوڵدەدەن ئاڵنگارییەكان تێپەڕێنن.
863 جار خوێندراوەتەوە