لەبارەی کۆبونەوەکەیان
لەگەڵ ئیسرائیل حەماس ڕایگەیاندوە؛ شاندەکەیان
لە شەرم شێخ لە میسر، بەرپرسیارێتی پێویستیان خستەڕو بۆ تەواوکردنی
ڕێککەوتنەکە بەمەبەستی گەشتن بە ئاگربەست، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ئاشکرای کردوە؛ حەماس داوای تەرمی یەحیا
سینوار و محەمەد سینواری برای دەکات لە دانوستانەکاندا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، حەماس
ڕاگەیەندراوێکی لەسەر کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل بە نێوەدنگیری ئەمەریکا و میسر و قەتەر بڵاوکردەوە و دەڵێن؛ ناوبژیوانان
هەوڵی زۆر دەدەن بۆ لابردنی هەر ئاستەنگێک لەبەردەم جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەدا و ڕۆحی
گەشبینی بەهەموانەوە دیارە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛
دانوستانەکان لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی کۆتایی هاتنی شەڕ و کشانەوەی هێزەکانی
داگیرکەر لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان بوە.
لەبارەی گەیشتنیان بە
ڕێکەوتن، حەماس ئەوەی خستوەتە ڕو؛ ئەمڕۆ لیستی ئەو بەندکراوانەی کە بڕیارە ئازاد
بکرێن ئاڵوگۆڕ کردوە لەگەڵ ئیسرائیلدا.
ئەم دانوستانانەی
حەماس و ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی غەززە و ئاگربەست لە کاتێکدایە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ جارێکی تر
ئیسرائیل کەرتی غەززەی بۆردومان کردوە و سەرەرای ڕاگەیاندنی وەستاندنی هێرشەکان،
بەڵام بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتەکە.
274 جار خوێندراوەتەوە