عێراق ؛ ژمارەیەك وەزیری عێراقی دادگایی دەكرێن

KNN : Kurdish News Network
04:18 - 11/09/2025
عێراق
+
-

ميدياكانی عێراق ناوی ئەو وەزیرانی ئاشكراكرد كە لەسەر گەندەڵی و خراپی ئەدای كاركردنیان دراونەتە دادگا.

 

هەواڵ:KNNC

پاش ئەوەی لەمانگی رابردوودا چوار وەزیرو 41 بەڕێوەبەری گشتیی سەر بەحكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی لەپۆستەكانیان دورخرانەوەو بەشێكشیان درانە دادگا ، میدیاكانی عیراق  ناوی ئەو وەزیرانەیان ئاشكرا كردوە ، كە رەنگە بەهۆی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان زیندانی بكرێن.

 

 

وەك لەراگەیەندنەكاندا هاتوە هەریەك لە سابت عەباسی وەزیری بەرگری كە سەر بەهاوپەیمانی حەسم و ئەحمەد فەكاك وەزیری رۆشنبیری سەر بەئیئتلافی دەوڵەتی یاساو  زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا كە سەر بە پارتی فەزیلەی ئیسلامیی شیعی و خالید بەتال  وەزیری پیشەسازی كە سەر بە پارتی تەقەدومی سوننەیە دراونەتە دادگاو تۆمەتی گەندەڵی و خراپی ئەدای كاركردنیان خراوەتە پاڵ.

5797 جار خوێندراوەتەوە