فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕایگەیاند؛
لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناو خاکی سوریا, توانیویانە پلاندانەری باڵای هێرشەکانی پەیوەست بە ڕێکخراوی
قاعیدە بکەنە ئامانج و بیکوژن، دەشڵێن؛ کوژراوەکە
هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروستکرد بو.
هەواڵ:KNNC
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست(سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر پلاتفۆرمی X ڕایگەیاندوە؛ هێزەکانیان لە 2ی تشرینی یەکەمدا هێرشێکی وردیان لە
سوریا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە محمد عەبدولوەهاب ئەحمەد، پلاندانەری باڵای هێرش و ئەندامی
ئەنسارولئیسلام، کە گروپێکی تیرۆریستی پەیوەست بە قاعیدەیە کوژراوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە محمد عەبدولوەهاب هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی
بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروستکردبو دەشڵێن؛ کە ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردە تیرۆریستییەکان و تێکدانی تواناکانی پلاندانان و جێبەجێکردنیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا لە
زاری ئەدمیرال براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکاوە هاتوە،
"هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام لە ئامادەباشیدان بۆ تێکدان
و تێکشکاندنی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و جێبەجێکردنی هێرشەکانیان".
کوپەر ئاماژەی بەوەشکرد،
هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە نیشتمان و پاراستنی شەڕڤانان و
هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە.
579 جار خوێندراوەتەوە