دەمپارتی : ئازاد نەكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش زیان بەپرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
04:18 - 08/10/2025
کوردستان
+
-

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) رەخنەی لەرەتكردنەوەی بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورپا لەلایەن  وەزارەتی  دادگای توركیاوە گرت  سەبارەت بەئازاد نەكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و لەهەمان كاتیشدا حكومەتی ئەنقەرەی تۆمەتبار كرد بەدەستی دەستی كردن و خۆدزینەوە كە ئەوەش زیانی بە پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا گەیاندوە.

 

هەواڵ:KNNC

گوڵستان کلچ کۆچیگیت هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەپەرلەمانی توركیا لەكاتی ناڕەزایی دەربڕین لەبەردەم بارەگای وەزارەتی دادگای توركیا لەئەنقەرە رایگەیاند: ئێمە لەبەردەم  هەڵسوكەوتێكداین کە وڵاتی کردووە بە زیندانێکی کراوە، بەجۆرێك هەموو شتێک بەناوی یاساوە لەباردەبرێت، ئەوەش كە لەپشت ئەم كارانەوەیە  وەزیری داد و حکومەتی ئاکەپەن .

 

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە 9ی تەمموزی 2035، بڕیارێکی مێژوویی و یەکلاکەرەوەی دەرکرد و بڕیاریدا دەستبەسەرکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش كارێكی نایاساییە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی کرد و 8ی ئەم مانگەی وەك دوا وادە دەستنیشانكرد بۆ ئەوەی ئەنقەرە ئازادی بكات بەپێچەوانەوە توركیا خۆی روبەرووی سزاو گۆشەگیركردنی زیاتر دەبینێتەوە.

 

 

سەلاحەدین دەمیرتاش لە 4ی تشرینی دووەمی 2016، لەسەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتیی دیاربەکر، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکداری و هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی تاوان دەستگیركرا.

131 جار خوێندراوەتەوە