وەزارەتی
دارایی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، شایستەی شەش
مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش کەلەسەرەتای
ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە وتێیدا هاتوە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو خانەنشینانەی
ئەمساڵ خانەنشین بون و تا ئێستا شایستەکانیان وەرنەگرتوە؛ شەش مانگیان
بەسەریەوەکەوە بۆ خەرج دەکرێت.
دابەشکردنەکە بەپێی بڕیای ئەنجومەنی وەزیران و
لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوریە و بڕیارە ئەمڕۆ ، چوارشەممە شایستەی
شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش
دەکرێت، کەلەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو
شایستەیەیان وەرنەگرتوە.
دارای هەرێم دەڵێت؛ چەندین جار داوا لە حکومەتی فیدڕاڵکراوە هاوشێوەی پارێزگاکانی
دیکە، شایستەکانیان بۆخەرج بکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی تا ئێستا ڕەزامەندیان لەسەر نەداوە، بڕیاردرا سەرجەم ئەو شایستانە لەسەر
داهاتی ناوخۆی هەرێم خەرج بکرێت.
84 جار خوێندراوەتەوە