ساڵح موسلیم ئەندامی کۆنسەی
هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا
باسی شەڕی گەڕەکە کوردییەکان و هێزەکانی دیمەشق دەکات، جەختى کردەوە کە هەندێک لایەن
لە تورکیا دەیانەوێت گرژى و ئاڵۆزی لەسوریا دروست ببێت.
هەواڵ:KNNC
لە میانی بەشداریکردنی
لە بەرنامەی رۆژەڤی کەی ئێن ئێن دا، ساڵح موسلیم باسی دۆخی ئێستای سوریا و
ڕێکەوتنەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق و دواین گرژییەکانی گەڕەکە کوردننشینەکانی
حەلەبی کرد و جەختیکردەوە خۆسەر پابەندى رێککەوتنى 10ى ئازاربوە، بەڵام لایەنى بەرانبەر
نایەوێت جێبەجێبکرێت.
ناوبراو لەبەشێکى قسەکانیدا
دەڵێت: پرسى حەلەب و ئاڵۆزیەکانى ئەشرەفیەو شێخ مەقسود نوێ نییە و ڕیشەیەکى کۆن و
قوڵى هەیە، پاش ڕێککەوتنەکەى یەکى نیسان هەسەدە
لەو دوو گەڕەکە چوەتە دەرەوەى شارەکە.
هەروەها باس لەوەش دەکات
مانگێک زیاترە فشارەکانى دیمەشق بۆ سەر شێخ
مەقسود و ئەشرەفییە چڕبوەتەوە، هێزەکانى هەسەدە
50 کیلۆمەتر لە حەلەب دوورترن پەیوەندى بە پرسى شێخ مەقسود و ئەشرەفییەوە نییە و
ئاسایشى و هێزى ناوخۆ هەبووە لەو دوو گەڕەکە، بەگوێرەى ڕێککەوتنى یەکى نیسان ئاسایش
گەرەکەکانى شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەپارێزن.
ساڵح موسلیم ئەوەش دەخاتەڕوو
ئەو هێزانەى کە گرێدراون بەتورکیاوە باڵادەستن و نایانەوێت رێککەوتنى 10ى ئازار جێبەجێبکرێت،
گروپە چەکدارەکان خوازیاربوون لەڕێگەى دروستکردنى گرژیی و ئاڵۆزییەوە هەوڵەکانى تۆم
باراک تێکبدەن، تائێستاش ئەو هێزانە لەجێگەى خۆیان ماونەتەوەو نەکشاونەتەوە.
ئەو جەختى کردەوە کە هیچ
پرۆژەیەکیان نییە بۆ دروستکردنى هەرێمێکى جیا لەڕۆژئاواى کوردستان، ئەحمەد شەرع
ناچارە سوریاى لامەرکەزى قبوڵ بکات
سەبارەت بە ژمارەى شەهیدان
و بریندارانى شەڕەکەى دوێنێ شەو دەڵێت: لەئاڵۆزییەکانى شەوى ڕابردوى ئەو دووگەرەکەى
حەڵەب دوو کەس شەهید بوون و نزیکەى 60 کەسیش بریندرابوون،
ئەندامەکەی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی (پەیەدە) لەبارەی گفتوگۆکانیشەوە دەڵێت؛ گفتوگۆى دیمەشق
و شاندى ئیدارەى خۆسەرى بەباشى بەڕێوەچووە، ئەمریکاو هاوپەیمانان چاودێرى ڕێککەوتنەکە
دەکەن، خۆسەر پابەندى رێککەوتنى 10ى ئازاربوە، بەڵام لایەنى بەرانبەر نایەوێت جێبەجێبکرێت.
268 جار خوێندراوەتەوە