مەزڵوم عەبدی: هێزەكانی سوریای دیموكرات تێكەڵ بەسوپای سوریا ناكەین

KNN : Kurdish News Network
03:33 - 07/10/2025
کوردستان
+
-

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكراتی سوریا داوای دامەزراندنی ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی دەكات.

 

هەواڵ: KNN

لەكۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا ، فەرماندەی گشتی هەسەدە داوای دامەزراندنی ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی كرد كە هاوشێوەی هەرێمی كوردستانی عیراق بێت.

 

 

 

كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە كە لەلایەن مەزڵوم عەبدییەوە تێكەڵ كردنی هەسەدەی بەسوپای سوریا رەتكردوەتەوە و لەهەمان كاتیشدا ئاماژەی بەوەكردوە"كە دەكرێت هەسەدە بەشێك بێت لەسوپای سوریا بەڵام بێ تێكەڵاو كردن”.

1120 جار خوێندراوەتەوە