ئەنبار: لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنیەکان گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
08:15 - 27/09/2025
عێراق
+
-

ئەنبار: لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای ئەنبار سێ ئەندامی هێزە ئەمنیەکان گیانیان لەدەست وسێ کەسی دیکەش بریندار بون.

هەواڵ: KNN

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردوەتەوە "ڕوداوێکی سەختی هاتۆچۆ له سه ڕ ڕێگای سەرەکی نێوان حەدیده و ڕومادی ڕویداوه که ژمارەیەک هێزی ئەمنی تێدابوه ".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕو" ئەو ڕوداوە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەسیان و برینداربونی سێ کەسی دیکە، کە دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕەمادی بۆ وەرگرتنی چارەسەر".

پارێزگاکانی عێراق ڕێژەیەکی بەرزی ڕوداوەکانی هاتوچۆ تۆمار دەکەن، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی تەمەن و تێکچونی ڕێگاوبانەکان و نەبونی هێماکانی هاتوچۆ و پابەندنەبونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچوە.

5097 جار خوێندراوەتەوە