سەرۆکى یەكێـتی جیهانیی زانایانی مسوڵمانان پەیامێك ئاراستەی سەركردایەتی هەسەدەو سەرۆكی كاتیی سوریا دەكات

KNN : Kurdish News Network
05:51 - 07/10/2025
جیهان
+
-

سەرۆکى یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان پەیامێكی ئاراستەی  سەركردایەتی هەسەدەو سەرۆكی كاتیی سوریا كردو داوایان لێدەكان رێككەوتنی نێوانیان جێبەجێبكەن 

 

هەواڵ: KNN

 

 

د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمانان لە پەیامێکیدا کە ئاڕاستەی سەركردایەتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و  ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریای كردوە بەتكاوە داوای لێكردون بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئازار/2025 بە گیانێکی ئیسلامی و نیشتمانی کە دانایی و بەرپرسیارێتی پێکەوە کۆبکاتەوە جێبەجێبكەن ، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و سەلامەتی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی.

 

 

لەپەیامەكەیدا ئاماژە بەوەكراوە گیانی مرۆڤ بەهایەکی پیرۆزە و لەهەمان كاتیشدا  داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی مەدەنییەکان و دوورکەوتنەوە لە ئاشووب و هەنگاونان بەرەو ئاشتەوایی  كردوە كە ئەوەش  کە ئاسایش دەگەڕێنێتەوە و ڕێگای توندوتیژی دادەخات، چونکە نیشتمان ئەمانەتە لە گەردنی هەمووان، بەڵکو ئەرکی سەرشانی گشت لایەكە کە بەشدار بن لە پێشخستنی سوریا و ڕاوەستانەوە لە دژی پیلانەکانی دوژمنان.

1705 جار خوێندراوەتەوە