تورکیا بەبڕیارێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی
وڵاتەكەی سەروەت و سامانی 20 كەسایەتی و
18 قەوارەو دامەزراوەی ئێرانی کە پەیوەندییان بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە هەیە
بلۆككرد.
هەواڵ: KNN
بەپێی میدیاكانی توركیا بلۆككردنی قەوارەو دامەزراوەكان هەریەك لە دامەزراوە
ئەتۆمییەکانی ئێران، کۆمپانیاکانی کەشتیوانی، کۆمپانیاکانی وزە و ناوەندەکانی توێژینەوەی
گرتوەتە لەوانە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران،
بانکی سپا، بانکی سپای نێودەوڵەتی، ناوەندی لێکۆڵینەوە و بەرهەمهێنانی سوتەمەنیی ئەتۆمی
ئیسفەهان، ناوەندی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی ئیسفەهان، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی کەرەج،
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کشتوکاڵی و پزیشکیی ئەتۆمی، کۆمپانیای کەشتیوانی ئێران – هیندستان،
کۆمپانیای وزەی نۆڤین، کۆمپانیای پارس تراش، کۆمپانیای جابر بن حەیان، کۆمپانیای پیشەسازیی
وزەی پیشگام، هێڵی کەشتیوانی لە باشووری ئێران .
هەرچی
كەسایەتیەكانیشە كە سەروەت و سامانیان لەلایەن
تورکیەوە بلۆككراوە ، هەریەك لە بەهمەن عەسکەرپوور، محەمەد فیدایی ئاشیانی، عەباس ڕەزایی
ئاشیانی، هالە بەختیار، مورتەزا بێهزاد، حوسێن حوسێنی و ژمارەیەكی تر.
2454 جار خوێندراوەتەوە