پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند : ئەمرۆ پێنج شەممە لەناوچەی مانچستەر لەباكوری
خۆرئاوای وڵاتەكەیان و لەبەردەم پەرستگایەكی جووەكان ، بەئۆتۆمبیل ژمارەیەك
هاوڵاتی كراون بەژێرەو لەهەمان كاتیشدا بەچەقۆ هێرشكراوەتە سەر جوەكانی ئەو
جێگەیەو سەرئەنجام دوو هاوڵاتی كوژران و سێی تریش بریندار بوون.
هەواڵ: KNN
هاوكات پۆلیس ئاماژەی
بەوەشکردووە، کاتژمێر ٩:٣١ خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتووە کە
ئۆتۆمبێلێک لە دەرەوەی پەرستگای هیتۆن پارک هیبرۆن كۆنگريگيشين خۆی کێشاوە بە نوێژخوێنانی
جووەكاندا، دواتریش پیاوێک بە چەقۆ چەند کەسێکی بریندار كردوە.
لایخۆشیەوە شاچارلزی سێیەم پادشای ئەو وڵاتە نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر ئەو ڕواداوە
پیشانداو لەهەمان كاتیشدا باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لەلەندەن هێرشەكەی بەبێزراوو روداوێكی
تراژیدی وەسفكرد.
1996 جار خوێندراوەتەوە