بەرێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچون لەحكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاشكرایكرد" بەغدا بەدەیان ملیار دۆلاری لەبانكە نێودەوڵەتیەكان قەرز كردوەو
هیچ بڕە پارەیەكیشی لەو قەرزە نەداوەتە هەرێم.
هەواڵ:KNNC
عەبدولحەكیم خەسرەو لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومەتی عێراق
لەساڵی 2015ەوە نزیكەی 50 ملیار دۆلاری قەرزی دەرەكی كردوەو لەو قەرزەش بڕی 79
ملیار دیناری داوەتەوە و لەهەمان كاتیشدا بەغدا لە پشكی بودجەی هەرێمی بڕبوە بۆ
ئەوەی بیداتەوە بەقەرزەكانی .
ئەو بەرپرسەی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە كە بەغدا لەرێگەی قەرزەكانەوە هەوڵیداوە
زامنی بودجەی بەكارخستن بكات (خەرجی و پرۆژە).
134 جار خوێندراوەتەوە