وەزارەتی دارایی عێراق رەتیكردەوە موچەی هێزەكانی ناوخۆ كەمبكرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:52 - 06/10/2025
ئابوری
+
-

لەراگەیەنراوێكیدا وەزارەتی دارایی عیراق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لەئەگەری كەمكردنەوەی موچەی پۆلیس و سوپا دەكەن و دوپاتیشكراوەتەوە كە ئەو جۆرە دەنگۆیانە لەراستیەوە دوورن.

 

هەواڵ:KNNC

وەك لەراگەیەنراوەكەدا هاتووە " تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق هیچ لێدوانێكی لەو بارەیەوە نەداوەو ئەو لایەنانەش كە پروپاگەندەی لەو جۆرە بڵاودەكەنەوە هەوڵی شێواندنی رای گشتیی و دروستكردنی پشێوی لەنێو هاوڵاتیان دەدەن.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە خەرجكردنی موچە بەپێی یاساو خشتە دەبێت و دۆخی دارایی عێراقیش بەو جۆرەیە كە بەردەوامی بدات بەپابەندییەكانی بەرامبەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان .

 

داواش لەهاوڵاتیان و میدیاكان كراوە پشت بەراگەیەنراوە فەرمییەكانی وەزارەتی دارایی ببەستن و خۆیان لەپروپاگەندە بەدوور بگرن.

973 جار خوێندراوەتەوە