دو کاندیدی هەڵبژاردن بە پێبژاردنی پارە سزا دران

KNN : Kurdish News Network
06:18 - 01/10/2025
عێراق
+
-

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای ئەنبار دو کاندیدی بە تاوانی پێشێلکردنی یاساکانی هەڵبژاردن بە پێبژاردنی پارە سزا دران.

هەواڵ: KNN

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا بە سزادانی دو کاندیدی لیستی "ئەنبار ناسنامەی ئێمە" بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێساکانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

ئاژانسی شەفەق نیوز بە پشتبەستن بە دو بەلگەنامە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاویکردوەتەوە کە " یەحیا محەممەدی، پەرلەمانتاری ئێستا و کاندید لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق، بە پێنج ملیۆن دینار سزا دراوە بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێساکانی بانگەشەی هەڵبژاردن".

هاوکات کۆمسیۆن بەبڕی پێنج ملیۆن دینار جاسم ئەلئەسەل، کاندیدی لیستی "ئەنبار ناسنامەی ئێمەیە"ی سزا دا بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێساکانی بانگەشەی هەڵبژاردن.

240 جار خوێندراوەتەوە