توێژینەوەیەکی زانستی: خواردنەوە گازییەکان دوژمنی شاراوەی ئێسکەکانە

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 24/09/2025
تەندروستی
+
-


توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە خواردنەوە گازییەکان،  بەتایبەت کۆلا یەکێکە لە هۆکارە شاراوەکانی کەمبونەوەی چڕی ئێسک لە تەمەنی پیریدا، هەروەها خواردنەوەی بە بەردەوامی جگە لەکەمکردنەوەی چڕی ئێسک،  ئەگەری توشبون بە پوکانەوەی ئێسک و شکانی ئێسک زیاد دەکات، شارەزایان دەشڵێن؛ لەبری خواردنەوە گازییەکان شیری بخورێتەوە.


تەندروستی:KNNC

لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتوە؛  خواردنەوە گازییەکان تەنها هۆکار نین بۆ  قەڵەوی و توشبون بە شەکرەی جۆری دوەم و کێشەکانی دڵەوە، بەڵکو  زیانی زۆریشی  بۆ ئێسکەکانیش هەیە، بەتیابەت لە کەسە بەتەمەنەکاندا.

 دکتۆر دۆگ لوکاس، پزیشکی نەشتەرگەری ئێسک و پسپۆڕی پوکانەوەی ئێسک، دەڵێت: توێژینەوە گەورەکان بە بەردەوامی دەریدەخەن کە خواردنی بەردەوامی  خواردنەوە گازییەکان بەتایبەتی کۆکاکۆلا پەیوەندی بە کەمبونەوەی چڕی کانزاکانی ئێسک و زیادبونی مەترسی شکانی ئێسکەوە هەیە، ئەمەش لە خانماندا زیاترە.

ئاماژە بەوەشدەکات؛ هۆکاری ئەم کاریگەرییە نەرێنییەی خواردنەوە گازییەکان لەسەر ئێسکەکان، ئەو ترشە فۆسفۆریکەیە کە تێیدایە، ترشی فۆسفۆریک هاوسەنگی نێوان کالیسیۆم و فسفۆر لە جەستەدا تێکدەدات و زیادەی فسفۆر، لە نەبونی کالیسیۆم و کانزاکانی پێویست بۆ هاوسەنگی، هاندەری تێکچونی ئێسکەکانە لە ڕێگەی دەردانی هۆرمۆنی پاراتایرۆید و سەرکوتکردنی دروستبوونی ئێسک.

 لەڕاستیدا ئەو ئەو خواردنەوە گازیانەی کە بڕێکی زۆر ترشی فۆسفۆریکیان تێدایە، ڕێژەی فسفۆڕ بۆ کالیسیۆم لە لەشدا زیاد دەکەن، ئەمەش ڕێگری دەکات لە هەڵمژینی کالیسیۆم و میتابۆلیزمی ئێسک.

ئەو پزیشکە لەبارەی خواردنەوە گازییەکانی دایتیشەوە کە بێ شەکرن وتویەتی؛ جیاوازی سۆدەی ئاسایی و ڕێجیم بریتییە لە جۆر و بڕی ئەو شەکرەی کە تێیدایە، بەڵام بەداخەوە لە ڕوی زیانگەیاندن بە ئێسک جیاوازییان نییە، چونکە خواردنەوە گازییەکانی ڕێجیم هەمان ڕێژەی ترشی فۆسفۆریکی تێدایە وەک سۆدەی ئاسایی.


دەشڵێت؛ شیرینکەرەوە دەستکردەکانی ناو خواردنەوە گازییەکانی تایبەت بە ڕێجیم، دەتوانن کاریگەرییان لەسەر تەندروستی ڕیخۆڵە و ڕێکخستنی شەکری خوێن هەبێت، کە هەردووکیان ڕۆڵیان هەیە لە دووبارە داڕشتنەوەی ئێسکەکاندا.
خواردنەوە گازییەکان، پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن شیری مانگا (بۆ کالیسیۆمەکەی) یان ئاو بخوریتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بە شێداری بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی سازش لەسەر هەڵمژینی کالیسیۆم بکەیت و هەروەها  چای گیایی شیرین نەکراو بژاردەیەکی زۆر باشە لە بری خواردنەوە گازییەکان.

143 جار خوێندراوەتەوە