سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛ پێویستە بەرەی ئێرانی تێكبشكێنن كە ئەو
پرسە لەبەردەستیاندایەو بەڵێنیشیدا لەماوەكانی داهاتودا ئەوە جێبەجێبكەن.
هەواڵ:KNN
بنیامین نەتانیاهۆ بەبۆنەی سەرساڵی عبرییەوە دوپاتیكردەوە كە
سوپاكەیان بەتوانایەو لەچەند بەرەیەكدا دەجەنگێت و بۆ ساڵی داهاتوش جەنگەكە بەردەوام
دەبێت.
سەرۆكوەزیرانی
ئیسرائیل سوربونی خۆی بۆ "بەدیهێنانی
هەموو ئامانجەکانی جەنگ، لەوانەش نەهێشتنی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان و دەستەبەرکردنی
ئاسایشی ئیسرائیل لە هەموو بەرەکاندا" دووپاتکردەوە.
وتیشی ساڵی
داهاتووی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل مێژویی دەبێت ئەویش دوای ئۆپەراسیۆنی هەڵسانەوەی شێر کە ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا هێرشی کردە سەر ئێران .
بەوتەی نەتانیاهۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە لە
کاتی تاقیکردنەوە و پێداگریدا.
323 جار خوێندراوەتەوە