پۆلیسی گەرمیان لەسەر کوژرانی ئەكبەری حاجی ڕۆستەم راگەیەندراوێکی
بڵاوکردەوە ودەڵێت" لەئێستادا پۆلیس پەڕوای لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە
کردۆتەوە و بەپێی لێکۆڵێنەوە سەرەتایەکان ئۆتۆمبیل و مۆبایلەکەی براوە کە قوربانیەکە
لەکاتی ڕووداوەکە پێی بوە".
هەواڵ: KNN
رۆژی سێسەممە 23ی ئەیلولی 2025 پۆلیسی گەرمیان لە
راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە " دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی
کوشتن لە گوندی ئۆمەربل سەربەناحییەی سەرقەڵا
دەست بەجێ مەفرەزەمان چونە شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت هاوڵاتی( ئەکبەر ڕۆستەم محمد )
ناسراو بە ئەگبەر حاجی ڕۆستەم لەدایکبووی 1955 لەنێو زەویە کشتووکاڵیکەی خۆی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە".لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە" دەست بەجێ پۆلیس
دەستیان بەهێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە کردو دەستکرا بەکۆکردنەوەی زانیارێکان لەسەر چۆنێتی
ڕوداوەکە و لەئێستادا پۆلیس پەڕوای لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە دەست بەلێکۆڵینەوەی
ورد کراوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە و ئاشکرا کردنی ناسنامەی تۆمەتبار ."
پۆلیس دەڵێت" بەپێی لێکۆڵێنەوە سەرەتایەکان ئۆتۆمبیل
و مۆبایلەکەی براوە کە قوربانیەکە لەکاتی ڕووداوەکە پێی بووە".
ئاماژەی بەوەشکردوە کە لەداهاتوودا لەڕێکارەکان و هەر
زانیاریەک سەبارەت بەڕووداوەکە هەر گۆڕانکاریەک لە ئاڕاستەی لێکۆڵێنەوە و ڕووداوەکە
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ، ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاند
بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە.
86 جار خوێندراوەتەوە