سەرچاوەیەک بۆ کەی ئێن ئێن: کێشەکانی هەرێم و بەغدا قوڵتر بوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:43 - 23/09/2025
کوردستان
+
-

بە وتەی ئەندامێکی وەفدی هەرێم کێشەکانی نیوان هەرێم وبەغدا قوڵتر بوەتەوە و بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەت دەبێت هەرێم 200 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت.

هەواڵ: KNN

ئەندامێکی وەفدی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند"   ئەنجومەنی دەوڵەت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەوغدای قوڵتر کردوەتەوە و ئەگەروابێت دەبێت هەرێم 200 ملیار رادەستی بەغدا بکات".

ئەندامێکی دەڵێت" ئەمرۆ چاوەڕوان دەکرا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ئەو ناکۆکیانەی لەسەر داهاتی ناوخۆ لە نێون هەرێم و بەغدا هەیە کۆتایی پێبهێنێت، بەڵام بەپێی ئەو راپۆرتەبێت کە شەوی رابردو بەدەستمان گەیشت ئەنجومەنەکە پێچەوانەی یاسا و پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی هاتوە داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان 100% بۆ عێراق داناوه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێك دایه‌ كه‌ به‌پێی یاسای 50% بە 50% ده‌بێت."

 

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەگەر وابڕوات و بەقسەی ئەنجومەنەکە بێت ئێمە مانگانە دەبێت نزیکەی 200 ملیار بدەین لەکاتێکدا داهاتی کاش مانگانە 280 ملیارە،  ئەگەر وابێت چی بدەین بەخەرجی ناوخۆ کە هەمو مانگێک 160 ملیارمان دەوێت بۆی.

سلێمانی- بڕیار نامیق

162 جار خوێندراوەتەوە