كۆمپانیایەكی توركی نزیكەی 600 میگا وات كارەبا بۆ عێراق دابین دەكات

KNN : Kurdish News Network
01:16 - 20/08/2025
ئابوری
+
-

عێراق بۆ دابینكردنی كارەبا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی توركی واژۆ دەكات.

هەواڵ: KNNC

عێراق و كۆمپانیای كارپاوەر شیپى توركی گرێبەستێكیان واژۆ كرد كە بەو پێیەش كۆمپانیاكە بڕی 590 میگا وات كارەبا بۆ ئەم وڵاتە دابین دەكات.


 سایتی بلۆمبێرگی ئەمریكی لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە،كۆمپانیا توركییەكە كە وێستگە گەڕۆكە كارەباییەكانی سەرئاو بەگەڕدەخات ، لەنێو ئاوەكانی هەردو بەندەری خۆر زوبێر و ئوم قەسر جێگیر دەبێت و بڕی 590 میگا وات كارەبا بۆ عێراق دابین دەكات.


ئاماژە بەوەشكراوە، گرێبەستەكە تاوەكو ماوەی 71 رۆژ كارا دەبێت و واشچاوەڕوان دەكرێت لەماوەی مانگێكدا وێستگەكان بەگەڕبخرێن.

621 جار خوێندراوەتەوە