ئابوریناسێكی عێراقی : لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا عێراقییەكان 180 ملیۆن دۆلاریان لەكڕینی موڵكدا خەرجكردوە

KNN : Kurdish News Network
06:03 - 20/08/2025
ئابوری
+
-

پسپۆڕێكی كاروباری ئابوری دەڵێت؛ كڕینی موڵك لەدەرەوەی عێراق ئاماژەیە بۆ نەبونی زەمینەی گونجاوی وەبەرهێنان لەناوخۆی وڵاتدا.

هەواڵ: KNNC

حەیدەر شێخ پسپۆڕی ئابوری لەدیدارێكی لەگەڵ میدیایەكی عێراقی رایگەیاند: لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا پارەیەكی زۆر چوەتە دەرەوەی وڵات و لەكڕینی موڵكدا خەرجكراون و حكومەتی عیراقیش توانای نییە سەرمایەی ناوخۆیی لەپرۆژەی گەشەپێداندا بەگەر بخات بەتایبەتیش ئەوەی كە هاوڵاتیان پێویستیان پێیەتی.


 ئاماژەی بەوەشكردوە كە لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەلایەن عیراقییەكانەوە بەبەهای 80 ملیۆن دۆلار 665 موڵك لەتوركیاو لەئوردنیش بەبەهای نزیكەی 38 ملیاردۆلار 180 موڵكیان كڕیوە.


بەوتەی ئەو پسۆڕە عیراقییە ئیمارات خواستێكی زۆری عێراقییەكانی لەسەرەو لەو ماوەیەشدا بەبەهای 60 ملیۆن دۆلار زیاتر لە 1000 موڵكیان كڕیوەو زۆربی موڵكەكانیش كەوتونەتە ئیمارەتی شاریقەوە.

86 جار خوێندراوەتەوە