نوێترین زانیاری لەسەر موچەی مانگی شەش و حەوت... ئەمساڵیش فەرمانبەران دو موچەیان دەفەوتێت؟

KNN : Kurdish News Network
12:59 - 29/07/2025
کوردستان
+
-


دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن  نوێترین زانیاری لەسەر موچەی مانگی شەش و حەوتی فەرمانبەران ئاشکرادەکات، بەگوێرەی زانیارییەکان  لە بەغدادەوە هەفتەی داهاتو گفتوگۆ لەسەر موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات و ڕەنگە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتیش بکەوێتە مانگی نۆوە.


هەواڵ:KNNC

 
بڕیار نامیق زانیاری وردی لەبارەی موچەی مانگی شەش و حەوت دەستکەوتوە و دەڵێت: هەفتەی داهاتو  ئەنجامی  لیژنەی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر خەرجی داهاتی هەرێم لە مانگی شەش و پرسی بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکان کۆتایی دێت، تەواوی زانیارییەکان  دەکرێت بە ڕاپۆرتێک و ڕۆژی سێشەمەی داهاتو لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت و ڕەنگە بڕیاریشی لەسەر بدرێت.



یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی بەغداد بۆ ناردنی موچەی مانگی شەش، بریتییە لەوەی دەبێت هەرێم 120 ملیاری دیکە رادەست بکات لە داهاتی ناوخۆ و سەرچاوەیەکیش لە داهاتی سلێمانی بە کەی ئێن ئێن ڕاگەیاند، ئەوان 48 ملیار دیناریان لە داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و چاوەڕوانی هەولێرن تا ڕادەستی بکەن، بە هەمان شێوە هەولێریش  ئامادەییان دەربڕیوە  و دەڵێن 120 ملایر دینارەکە  ئامادەیە بۆ ئەوەی  رادەستی  بەغدادی بکەن.



بەوتەی بڕیار نامیق  "دوای ڕادەستکردنی 120 ملیاری دوەم و کۆبنەوەی سێشەممەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەو ڕاپۆرتەی ئامادەکراوە بڕیار لە خەرجکردنی موچەی مانگی شەش دەدرێت و کاتی دابەشکردنەکەشی دەکەوێتە دوای  15ی مانگی هەشتەوە".



لەبارەی لیستی موچەيی مانگی حەوتیشەوە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن زانیویەتی، دوای دابەشکردنی موچەی مانگی شەش و  تێپەڕاندی ڕێکارەکان بڕیار لە خرەجکردنی دەدرێت و کاتی دابەشکردنی  موچ مانگی حەوت دەکەویتە مانگی نۆوە، دەبێت تا ئەو کاتەش هەمو جارێک لە کاتی خۆیدا، هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بکات، هەروەها بەرهەمهێانانی نەوت رۆژانە بگاتەوە 280 هەزار بەرمیل و هێرشە درۆنییەکانیش کۆتاییان بێت.

 


ئەگەر ئەمانە ڕوبدات، ئەوا ئیدی هەمو مانگێک لە کاتی خۆیدا بەغداد موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت و کۆتایی بە پرسی هاتو نەهاتی موچە دێت.

 


بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدییای کەی ئێن ئێن، ئەگەر هەرێم و بەغداد پەیوەندیەکانیان ئاسای نەکەنەوە و ڕێککنەکەون و لەم دۆخەی ئێستادا بمێننەوە کە بۆ چارەسەرکردنی تا ئێستا سێ لیژنەیان دروست کردوە، لیژنەیەک بۆ داهاتی هەرێم و لیژنەیەک بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی کێلگەکانی نەوت و لیژنەیەکیش بۆ هێرشە درۆنییەکان و ئەم لیژنانە ئەنجامیان نەبێت ئەوا  هاوشێوەی ساڵی پار نەک لە بری موچيیەک ئەمساڵیش موچەخۆرانی هەرێم دوو موچەیان لە مەترسیدا دەبێت.

 

سلێمانی - بڕیار نامیق

4480 جار خوێندراوەتەوە