بەغداد لە چوار چێوەی دانوستانەکاندا داواکاری نوێی هەیە لە هەرێم

KNN : Kurdish News Network
11:50 - 10/08/2025
عێراق
+
-

ئەمرۆ یەکشەممە  میدیا عێراقیەکان لە زاری سەرچاوەی ئاگاداراوە بڵاویان کردۆتەوە بەغددا داواکاری نوێی هەیە لە هەرێم و لە چوار چێوەی دانوستانەکاندا داوای ڕادەستکردنی کەسایەتییە داواکراوەکان لە هەولێر دەکات بەتایبەت سەرکردەکانی پارتی هەڵوەشاوەی "بەعس ".

 

 

هەواڵ: KNNC

 

 

  ئەمرۆ میدیای عێراقی شەفەق نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ئاگادار لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە "تا ئێستا ئەو لیژنە حکومییانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراون، نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە حکوومەتی عێراق چاوەڕوانی دەکات".
دەشڵێن  ناکۆکی تایبەتی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە مەلەفی نەوتە کە  تائێستا بەردەوامەو پەیوەندیدارە  بە ڕادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە بۆ کۆمپانیای فیدراڵی بەبازاڕکردنی نەوت، ئەوەش وابەستەیە بە  پرسی مووچەوە.

 

 

 

 ئاماژەیان بەوەشکردوە بەغداد لە چوار چێوەی خولی دانوستانە بەردەوامەکانی لەگەڵ هەرێم مەرج و داواکاری نوێی هەیە دەشڵین  "ڕەنگە بەغدا مەرجی نوێ بۆ هەولێر دابنێت بۆ گفتوگۆکردن، لەوانەش ڕادەستکردنی کەسایەتییە داواکراوەکان لە هەولێر، لەوانە سەرکردەکانی پارتی هەڵوەشاوەی بەعس".


3865 جار خوێندراوەتەوە