پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت
بەهۆی متمانە نەبونی هاوڵاتیان بە بانکەکان تا ئێستا 80%ی پارەی عیراق لە ماڵەکاندایە.
هەواڵ: KNNC
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق
رایگەیاند: بەرنامەی چاکسازی بانکی بۆ ساڵی 2025 هەوڵدەدەن متمانەی هاووڵاتیان بە
بانکەکان زیاد بکەن و گرنگی دەدەن بە زیادکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە بانکەکان و
بەهۆیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و کەموکورتییەکان دەدەن.
پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق راشیگەیاند: تا
ئێستا هاوڵاتیان متمانەیان بە بانکەکان
نیەو لە
ئێستادا 80%ی پارەی عیراق لە دەرەوەی بانکەکاندایە و لە ماڵەکاندان .
عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەشکرد، بەرنامەی چاکسازی
بانکەکان خۆی لە نوێکردنەوەی سیستمی بانکەکان دەبینێتەوە، بەشێوەیەک هاوتا بێت
لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و راکیشانی کۆمپانیا جیهانییەکان.
41 جار خوێندراوەتەوە