بەشێک لە سیاسییەکانی عێڕاق ترسیان لە کشانەوەی
ئەمەریکا هەیە و پێیان وایە ئاماژەیەکە بۆ دروستبونەوەی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل.
هەواڵ: KNNC
لە شەوی دوشەممەوە جوڵەی هێزەکانی ئەمەریکا لە
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدەوە بۆ بنکەی سەربازیی هەریر لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە،
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقولئەوەست، ئەم بابەتە ترسی لای سیاسییەکان و فەرماندە
سەربازییەکانی عێراق دروستکردوە.
هەرچەندە سەباح نوعمان، وەک وتەبێژی فەرماندەی
هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەم کشانەوەیە وەک دەستکەوتی عێراق تەماشا دەکات و بە رۆژنامەکەی
وتوە: ئەم کشانەوەیە ئاماژەیە بۆ توانای وڵاتەکەمان لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و
پاراستنی ئاسایش بەبێ ئەوەی پێویستمان بە پشتیوانی دەرەکی بێت.
بەڵام ئەسکەندەر وەتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی
و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: هەنگاوەکەی ئەمەریکا لەم کاتەدا جێگەی
سەرسوڕمانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە سیاسی و ئەمنییەی بەرۆكی ناوچەكەی گرتووە.
دەشڵێت؛ ئەم کشانەوەیە بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی
عێراق نییە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی و ئەمنیی و سەربازییەكانی حکومەت ئەو
نیگەرانیانە تاوتوێ دەکەین بە تایبەت بڕیارەکە لە ئەستۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی
عێراقە.
723 جار خوێندراوەتەوە