موچەی مانگی شەشی موچەخۆران خەرجدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:15 - 18/08/2025
کوردستان
+
-

بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، سبەینێ بڕیار لە ناردنی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم دەدرێت   

 

هەواڵ؛ KNNC

 

سەرچاوەیەک لە شاندی حکومەت بە پەیامنێری کەی ئێن ئێنی راگەیاندوە، لەگەل دەستپێکردنەی هەناردەی نەوتی هەرێم رستەوخۆ بەغدا بریار لە ناردنی موچەی مانگی شەشی موچە خۆران دەدرێت  

 

 هەر بە پێێ زانیارییەکان، سبەینێ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

 

هاوکات، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەی ئێن ئێن کەوتوە، دوای خەرجکردنی موچەی مانگی شەش وەفدێکی تەکنیکی دەچێتەوە بەغدا بۆ ئەو کۆنوسەی کەباس لە خەرجکردنی موچەی مانگەکانی دیکەی موچەخۆران دەکرێت .





سلێمانی - بڕیار نامیق

2427 جار خوێندراوەتەوە