وەزارەتی دارایی عێراق: نیوەی داهاتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بۆ موچە بوە

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 13/08/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرایكرد، داهاتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەبودجەی فیدراڵی كەبڕەكەی زیاتر لە 65 تریلیۆن دینار بوە نیوەی بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری كۆمەڵایەتی تەرخانكراوە.

 

بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی نەوت 58 تریلیۆن و 802 مليارو 897 مليون و 993هەزار دينار بوە كە ئەوەش لە 89% ی بودجەی گشتی پێكهێناوە و هەرچی داهاتی نانەوتیشە 7 تريليون و 118 مليار و 703 ملیۆن و 664 هەزار دینار بوە.

 

جەختیشكراوەتەوە" كە موچەی فەرمانبەران گەیشتوەتە 26 ترلیۆن و 189 ملیارو 760 ملیۆن و 179 هەزار دینارو موچەی چاودێری كۆمەڵایەتیش 2 تریلیۆن و 244 ملیارو 229 ملیۆن و 233 هەزار دینار بوە

297 جار خوێندراوەتەوە