ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر ناردنی موچە و رێککەوتنیی هەرێم و بەغداد ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
07:14 - 19/08/2025
کوردستان
+
-

د. بریار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئەم دوو ڕۆژە کارو بارەکان تەواو بکرێت و کۆبونەوەی لیژنەی هەرێم و لیژنە وەزارییەکە بە بەشداری وەزیری دارای فیدراڵی ئەنجام بدرێت

هەواڵ:KNNC

 

دوای ئەوەی بەغداد بە مەرجی ناردنی 120 ملیارەکە بڕیاری دا خەرجکردنی موجەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەندامێکی پەرلەمانی عێڕاق ئاشکرای دەکات، لە 48 کاتژمێری داهاتودا، کۆبونەوەی لیژنەی هەرێم و لیژنە وەزارییەکە بە بەشداری وەزیری دارایی عێراق ئەنجام دەدرێت.


ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئەوەی بەغداد بەردەوام بێت لە ناردنی موچە دەبێت هەرێم ڕازی بێت بە بەردەوام بون لەسەر پێدانی  120 ملیار هەرچەندە شاندەکەی هەرێم لە هەوڵدان کە ئەمە کەم بکەنەوە.


وتوشیەتی؛ هەرێم ناردنی 120 ملیار داهاتی پێ زۆرە و لە کۆبونەوەی داهاتویاندا  بەشێکی سەرەکی گفتوگۆکان لەسەر ئەم بڕگەیە دەبیت، چونکە تێڕوانینی جیاواز هەیە لە نێوان بەغداو هەولێر بۆ بڕو جۆری داهاتی نانەوتی لە هەرێم.



ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێکی دیکە لەو هۆکارانەی بەردەوامی دەدات بە بەغداد بۆ ناردنی موچە ئەوەیە داواکاری کۆمپانیاکانی نەوت دوبارە سەرهەڵنداتەوە، چونکە لە هەمواری یاسای بوجە هاتوە کە دەرهێنان و گواستنەوەی

بەرمیلێک نەوت 16$ بێت تاکو لایەنێکی پسپۆڕی نێوە دەوڵەتییە دەرهێنان و گواستنەوەی هەر کێڵگەیەک بە جیا هەڵدەسەنگێنێت.


ئەوەشی خستوتەڕو، کۆمپانیاکانی نەوت گومانیان لەوەهەیە کە دواتر عێراق وەک پێویست پابەند نەبێت بە پێدانی پارەکانیان.



لەبارەی کاتی ناردنی موچەشەوە لە بەغاد، د. بڕیار ئاشكرا کردوە، ئەگەر هەیە لە هەفتەی داهاتوەوە تمویل کردنی پارەی پێویست بۆ موچەی موچە خۆران ئەنجام بدرێت.

3298 جار خوێندراوەتەوە