حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر
خەرجکردن و زیادکردنی بودجەی دروستکردنەوەی بەنداوی چەق چەق لە شاری سلێمانی
هەواڵ: KNNC
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم
رایانگەیاندوە: بەهۆی گۆرانکاریەکانی کەش
و هەواو لەم بونەوەی ئاو لە لایەک و گرنگی بونی بەنداوی چەق چەق لەلایەکی دی
هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە تا بەزویی دەست بە کارکردن لە دروستکردنی بەنداوی چەق
چەقدا بکرێت و لەگەڵ دیزاینەرو جێبەجێکاری پرۆژەو بەرێوبەرایەتی گشتی بەنداوەکان
لەسەر خەتن.
پێشتر کەناڵی کەی ئێن ئێن لە بەرنامەیەکی تایبەتی بە دواداچونی
کرد بۆ هۆکارەکانی داڕمانی ئەو بەنداوەو وگرنگی و زەروریەتی بونی بەنداوەکەی لە زاری شاهید
حاڵ و شارەزایانی بوارەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتدا ئاشکراکرد.
بەنداوی چەق چەق هەر لەیەکەم ساڵی دروستبونیدا لە ساڵی 2005 بەرگەی دابارینی ئەو ساڵەی نەگرتو بەشێکی داڕما و ئاوەکەی ناوی بەهەدەر چو لەو ساڵەوە حکومەت پشتگویی خستوە
بەتەی شارەزیان
تەواو بونی ئەو بەنداوە دەبێتە هۆکاری کۆگاکردنی ئاو و بوژانەوەی ئاوی
سەرچنار و پڕۆژەی گەشتیاری و ئاوەدانی بە درێژی زیاتر لە پانزە کیلۆمەتر.
1737 جار خوێندراوەتەوە