عێراق ؛ بەهای یەدەگی زێڕ بەڕێژەی لە 4.76% بەرزبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:19 - 19/08/2025
ئابوری
+
-

ناوەندێكی ئابوری لەعێراق ئاشكرایكرد؛ لەئێستا عێراق خاوەنی 162 تەن زێڕەی یەدەگە و لەشەش  مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی زێڕ لەجیهاندا بەهای یەدەگی زێڕ لەم وڵاتە بەڕێژەی 4.76% بەرزبوەتەوە.

 

هەواڵ: KNNC

روانگەی ئیكۆ عێراق بڵاویكردوەتەوە؛ لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا نرخی یەك تەن زێڕ 105 ملیۆن دۆلار بوە و لەكۆتایی حوزەیرانی رابردوشدا نرخەكە بۆ 110 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بەرز بوەتەوە و بەوەش عیراق بوەتە خاوەنی 17.82 ملیار دۆلار.

 

ئاماژە بەوەشكراوە بەرزبونەوەی نرخی زێڕ بوەتە هۆی بەرزبونەوەی راستەوخۆی بەهای یەدەگیی زێڕ لە عێراق.

 

بونی یەدەگی زێڕ لەهەر وڵاتێكدا دەبێتە هۆی سەقامگیری دارایی و هەروەها پشتیوانی لەبەهای دراوی وڵات دەكات و متمانەی نێو دەوڵەتی  بەدەستدەهێنێت.

68 جار خوێندراوەتەوە