حبزبوڵای لوبنانی : وڵات بەرەو شەڕی براكوژی دەچێت

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 15/08/2025
جیهان
+
-

حیزبوڵای لوبنانی دەڵێت ؛ ئامادەنین چەك دابنێن و بەرگریش لەخۆیان دەكەن و لەهەمان كاتیشدا هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆو براكوژی دەكەن.

 

نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانی رایگەیاند؛ بڕیاری حكومەتی وڵاتەكەیان لەبارەی چەك داماڵینی حیزبەكەیان وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆو براكوژی دەبات ، چونكە ئامادەنین چەكەكانیان دابنێن و لەو پێناوەشدا ئامادەن شەڕی كەربەلایی بكەن لەدژی بڕیارەكە.

 

بەوتەی قاسم بڕیارەكەی حكومەتی لوبنان لەبارەی چەك داماڵین و كۆكردنەوەی چەك لەدەست دەوڵەتدا مەترسیدارەو وڵات دوچاری تەنگژەیەكی گەورە دەكاتەوەو پێچەوانەی گرێبەستیی پێكەوەژیانە و جەختیشیكردەوە" لوبنان بەبێ بونی چەكی مقاوەمەو بەرگری هیچ سەروەرییەكی نابێت.

 

وتیشی لەم كاتەدا لەلایەن حیزبوڵاوە ناڕەزاییەكان راگیراون چونكە هێشتا دەرفەتێك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەت ماوە و ئەگەر گفتوگۆكانیش بەبنبەست بگات ئەوا خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكانیان دەگاتە نێو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەلوبنان.

 

 

2392 جار خوێندراوەتەوە