نرخی بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوی مامەڵەی خۆی

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 14/08/2025
ئابوری
+
-

  ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی هەر بیتکۆینێک نزیکەی هەزار دۆلار بەرزبوەوە و گەیشتە 124 هەزار و 256 دۆلار


بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوی مامەڵەی خۆی کە هەر بیتکۆینێک بەهاکەی گەیشتە 124 هەزار و 256 دۆلار  دواتر بۆ خوار ئەو ئاستە دابەزییەوە.

پێشتر لە نێوەڕاستی مانگی تەممووزدا نرخی بیتکۆین گەیشتبووە نزیکەی 123 هەزار دۆلار.لە یەک هەفتەی رابردووشدا نرخی هەر بیتکۆینێک 6 هەزار دۆلار گرانبووە، ئێستا دوای بەرزبونەوەکەی ئەم بەیانیەیەی جارێکی دی نرخەکەی دابەزیەوەو هەر بیتکۆینێک بە 123 هەزار و 546 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

132 جار خوێندراوەتەوە