نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیەندراوێکی لەسەر بڵاو بونەوەی گرتەی ڤیدۆیی بارمتە ئیسرائیلیەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، شۆک بووە بەو گرتە ڤیدیۆییەی حەماس
هەواڵ: KNNC
لە ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ هاتووە: "سەرۆک وەزیران شۆک بووە لە بەرامبەر ئەو گرتەڤیدیۆیانەی لەلایەن حەماسەوە بڵاو کراونەتەوە و بە بنەماڵەکانی ڕاگەیاندوون کە هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان بەردەوامە"
ڕۆژی پێنجشەمی ڕابردو لەلایەن حەماسەوە گرتەیەکی ڤیدۆیی بڵاو کراویەوە و تێیدا دو بارمتەی ئیسرائیلی لە تونێلێکدا دەردەکەون کە ماندوو و برسین و خەریکی هەڵکەندنی زەوین، ئەو دوو بارمتەیە، لەنێو ئەو پەنجا بارمتەیەدان کە لە کەرتی غەززە دەست بەسەرن
حەماس ، گرتە ڤیدیۆییەکەی لە کاتێکدا بڵاوکردەوە کە فەڵەستینییەکان ڕووبەڕووی قەیرانێکی برسییەتیی بەرفراوان بوونەتەوە و رایانگەیاند بارمتەکانیش هاوشێوەی دانیشتوانی غەزە بە دۆخی قورسی برسێتیدا تێپەردەبن.
بڵاو بونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، ناڕەزایی و تووڕە بوونی ئیسرائیلییەکانی بەدوای خۆیدا هێناو هەزاران کەس لە لە تەلئەڤیڤ گردبوونەوە و داواکار بون ڕێککەوتنێک بکرێت لە زووترین کاتدا بۆ ئازادکردنی بارمتەکان
4804 جار خوێندراوەتەوە