هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەستیان بە كشانەوە كرد

KNN : Kurdish News Network
02:15 - 18/08/2025
عێراق
+
-

یەكەم كاروانی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار بەرەو سوریا بەڕێكەوتن و خاكی عێراقیان بەجێهێشت.

 

هەواڵ ؛ KNNC

سەرچاوەیەكی ئەمنی بەمیدیاكانی عێراقیان راگەیاند؛ یەكەم كاروانی هێزەكانی ئەمریكا بەرەو سوریا بەڕێكەوتن كە كۆمڵێك بارهەڵگرن و ئۆتۆمبیل و هامەری سەربازییان لێباركراوە.

 

ئەو سەرچاوەیە جەختیكردوەتەوە،كە ئەوە قۆناغی یەكەمی پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانانە لەعێراق.

 

پێشتر وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد رایگەیاندبوو بەم نزیكانە هاوبەشیی مەدەنی نێوان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و عیراق واژۆ دەكرێت ، كە ئەوەش هاوكاتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانە لەعیراق.

 

 

1468 جار خوێندراوەتەوە