بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان بەریتانیاو عێراق،
لەندەن سەرجەم ئەو پەنابەرە عێراقیانەی بەنایاسایی چونەتە بەریتانیا دیپۆرت
دەكاتەوە.
هەواڵ: KNNC
ئاژانسی PA Media ی بەریتانی بڵاویكردەوە،
بەپێی ئەو رێككەوتنەی نێوان لەندەن و بەغداد كە لەلایەن دان جارفیس وەزیری ناوخۆی
بەریتانیاو فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق واژۆی لەسەركراوە؛ هەمو ئەو عیراقیانە
دەگەڕێنرێنەوە كەمافی پەنابەرێتیان نییە .
ئاماژە بەوەشكراوە كە ڕێككەوتنەكە ساڵی پار
لەبەغداد واژۆ كراوەو بڕی ملیۆنێك و 77 هەزار دۆلاری بۆ تەرخانكراوە بۆ ئەوەی
عیراق بتوانێت رێگری بكات لەكۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەهۆی رێككەوتننامەكانی نێوان
وڵاتەكەیان و عیراق رێژەی كۆچی
عیراقییەكان كەمیكردوە بەجۆرێك لەساڵی پارەوە تاوەكو حوزەیرانی ئەمساڵ تەنیا 1900
كۆچبەر هەوڵیان داوە بەنایاسایی بچنە ئەو وڵاتەوە لەكاتێكدا لەساڵی 2023 دا 2600
پەنابەری عیراقی بەشێوەیەكی نایاسایی بەرەو بەریتانیا بەڕێكەوتون.
1606 جار خوێندراوەتەوە